ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق وەرزی یاسادانانی بۆ مانگێک درێژ کردەوە

عێراق 08/05/2022

چاودێر

 

دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاری دا، كە وەرزی یاسادانان بۆ ماوەی یەك مانگ درێژ بكاتەوە.


فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە، ئەمڕۆ دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنەكە كۆبووەتەوە و بڕیار درا كە وەرزی یاسادانان بۆ ماوەی یەك مانگ درێژ بكرێتەوە، بەپێی بڕگەی دووەمی ماددەی 58ی دەستوور.


هەر لە كۆبوونەوەكەدا بڕیار درا، ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە ئەنجوومەنی نوێنەران كۆببێتەوە و خوێندنەوەی یەكەم بۆ یاسای “تاوانی پەیوەندی لەگەڵ كیانی سەهیۆنی” بكرێت، هەروەها دەنگدان لەسەر یاسای پاڵپشتیی ئاسایشی خۆراكی و پڕكردنەوەی ئەندامانی لیژنەكان بكرێت.