ئێران پڕۆژەی ڕێککەوتنی خزمەتگوزاریی گواستنەوەی ئاسمانیی لەگەڵ عێراق پەسەند کرد

عێراق 08/04/2022

چاودێر

 

پەرلەمانی ئێران بە زۆرینەی دەنگ پڕۆژەی ڕێککەوتنی خزمەتگوزاریی ئاڵوگۆڕ و گواستنەوەی ئاسمانیی لە نێوان عێراق و ئێراندا پەسەند کرد.

ئاژانسی ھەواڵی فارس نیوز بڵاویکردەوە، ئەنجومەنی شورای ئیسلامی، بە دەنگی ١٦٤ پەرلەمانتار بەندەکانی ڕێککەوتنەکەی پەسەند کردووە کە پڕۆژەکە لە لایەن پێنج پەرلەمانتار ڕەتکرایەوە و شەش پەرلەمانتاریش ئامادە نەبوون دەنگی پێ بدەن.
بە گوێرەی ڕێککەوتنەکە، ئێران و عێراق دەستدەکەن بە دامەزراندن و خستنەگەڕی خزمەتگوزاری گواستنەوەی ئاسمانی ڕێکخراو لەسەر ناوەوە و دەرەوەی وڵاتەکانیان.