تەمەنی زیاتر لە سەدەیەکەو هاوسەرگیری دەکات

عێراق 06/04/2022

لە روداوێکی دەگمەندا، پیاوێکی عێراقی کە تەمەنی 103 ساڵە بۆ جاری سێیەم هاوسەرگیری کرد.

موعەمەر موخلیف کە خەڵکی ناحیەی سۆمەرە لە پارێزگای دیوانیە، ساڵی 1919 لەدایکبوەو پێشتر دوو جار هاوسەرگیری کردوە بەڵام جاری یەکەم هاوسەرەکەی کۆچی داوایی کردوە، جاری دوەمیش هاوسەرەکەی جیابۆتەوە. ئەم جارەش لەگەڵ ژنێکدا هاوسەرگیری کردوە کە 1985 لەدایک بوە.

عەبدولسەلام کوڕی موعەمەر دەڵێت  پێشنیازم بۆ باوکم کرد کە بۆ شەوی هاوسەرگیری، دەرمانی چالاکی سێکسی بەکاربهێنێت بەڵام رەتیکردەوە.