چاوەكان روو لەپەرلەمانی عیراقە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عیراق

عێراق 26/03/2022


كەمتر لەیەك كاتژمێری ماوە تا پەرلەمانی عیراق دەنگ بدات بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار ، ئەگەر نیسابی یاسایی پەرلەمان تەواو بكرێت ، ئەگەریش هەیە بەهۆی بایكۆتكردنی كۆبونەوەكەوە لەلایەن ژمارەیەك فراكسیۆنی سیاسیەوە دانیشتنەكە دوابخرێت.
بڕیارە كاتژمێر 11 پێش نیوەرۆی ئەمرۆ دانیشتنی پەرلەمانی عیراق سازبكرێت بۆ ئەو مەبەستە.
زیاتر لە 40 كەس خۆیان كاندید كردوە بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق ، بەڵام ركابەریەتی راستەقینە لەنێوان دكتۆر بەرهەم ساڵەح كاندیدی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و رێبەر ئەحمەد كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئارادایە.
پێویستە هەر كاندیدێك دەنگی دوو لەسەر سێی ئەندامانی پەرلەمان بەدەستبهێنێت تا ببێتە سەرۆك كۆماری داهاتووی عیراق.