وادەی دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دیاری کرا

عێراق 11/03/2022

چاودێر

 

جەمال كۆچەر، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: وابڕیارە كە رۆژی دووشەممەی داهاتوو 14/3/2022 كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت كە یەكێك لە تەوەرە سەرەكییەكانی كۆبوونەوەكە دابەشكردنی ئەندامانی لیژنەكانی ناو پەرلەمانی عێراقی دەبێت.


ئاماژەی بەوەش كرد: بە ئەگەرێكی زۆرەوە پێدەچێت هەر لەو كۆبوونەوەیەی رۆژی دووشەممە ناوی بەربژێرانی سەرۆككۆماری عێراق ئاشكرا بكرێن كە لەماوەی نۆ رۆژی ڕابردوودا ناوەكان ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراوە بەمەبەستی وردبینیكردنی و پەسەندكردنیان.

 

 ئەوەش لەکاتێکدایە، ئێوارەی ئەمڕۆ، کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکان لە ماڵی هادی عامری کۆتایی هات و هەموو لایەنەکان بە کاندیدەکەی سەدر ڕازی بوون و ڕێککەوتن لەسەر دانانی جەعفەر السەدر بە سەرۆکوەزیران.