سەبارەت بە نرخی دۆلار حکومەتی عێراق ڕوونکردنەوە دەدات
عێراق 18/02/2022
چاو‌دێر
سەرچاوەیەکی فه‌رمی لە وەزارەتی دارایی عێراق ئه‌مڕۆ هەینی ده‌نگۆی ده‌ستكاریكردنی به‌های دیناری به‌رامبه‌ر به دۆلار ڕه‌تكرده‌وه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا راسته‌وخۆ پاش داوای موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در بۆ دابه‌زاندنی به‌های دۆلار بەرامبەر بە دینار، باس له ئه‌گه‌ری بەرزکردنەوەی به‌های دینار كرا و بازاڕی ئاڵوگۆڕی شێواند.
ماڵپه‌ڕی سۆمه‌رییه نیوز له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌رمی له وه‌زاره‌تی دارایی عێراق بڵاویكرده‌وه، "دابه‌زاندنی به‌های دیناری عێراقی به‌رامبه‌ر به دۆلاری ئه‌مەریكی دوای ئه‌وه هات كه نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت گه‌یشته 30 دۆلار له ساڵی 2020دا و به‌هۆیه‌وه داهاتی وڵات له فرۆشتنی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "به‌های دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر به دیناری عێراقی به‌جێگیری ده‌مێنێته‌وه و بە ئاسانی ناتوانرێت بگۆڕدرێت".
دوێنێ پێنجشه‌ممه موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در سه‌باره‌ت به به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به دیناری عێراقی چه‌ند پێشنیارێكی بڵاوكرده‌وه و داوای‌کرد وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق بانگهێشتی پەرلەمان بکرێن، هەروەها داوای كرد بە توندی مامەڵە لەگەڵ هەندێک لەو بانکانە بکرێت کە سەر بە حزبە دەسەڵاتدارەکانن.
هاوکات عه‌بدولئه‌میر عه‌لاوی له تویتێكیدا و به 21 خاڵ تێبینی خۆی له‌سه‌ر پرسی بانگهێشتكردنی بۆ په‌رله‌مان ده‌ربڕیوه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، "نامه‌یه‌كی بانگهێشتكردنم له‌لایه‌ن جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه پێگه‌یشت، تا له‌به‌رده‌م په‌رله‌مان ئاماده‌بم له پێناو گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرسی به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی دۆلار، ئه‌مه‌ش پاش تویته‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در هات".
"ئه‌و بانگهێشته له دوای تویته‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در دێت ئه‌وه‌ش كارێكی ناڕه‌وایه و بێده‌نگبون لێی زیان گه‌یاندنه به كه‌رامه‌تی حكومه‌ت
رونیشیكردوه‌ته‌وه، "ئه‌و بانگهێشته له دوای تویته‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در دێت كه داوایكردبو من بانگهێشتی به‌رده‌م په‌رله‌مان بكرێم، ئه‌وه‌ش كارێكی ناڕه‌وایه و بێده‌نگبون لێی زیان گه‌یاندنه به كه‌رامه‌تی حكومه‌ت و ناوزڕاندنی منیشه وه‌ك پێگه‌ی وه‌زیرێك و ته‌نانه‌ت خێزانه‌كه‌شم".
وه‌زیری دارایی عێراق باسی له‌وه‌شكردوه، "ئه‌م حكومه‌ته به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌رپرسیار نییه به‌رامبه‌ر هیچ لایه‌ن و حزبێكی سیاسی، به‌ڵكو ته‌نها و ته‌نها به‌رپرسیاره به‌رامبه‌ر خودی هاوڵاتیان ئه‌وه‌ش له‌ڕێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه، كه له‌لایه‌ن خودی هاوڵاتیانه‌وه هه‌ڵبژێردراوه".
ده‌شڵێت، "ئه‌گه‌ر وه‌ك حكومه‌ت ئه‌م ده‌ستێوه‌ردانانه‌ی حزبه سیاسییه‌كان بۆ ناو كاروباری حكومه‌ت ره‌تنه‌كه‌ینه‌وه، ئه‌وا پرسیارێكی گرنگ دێته ئاراوه، كه ئایا ئه‌م حكومه‌ته نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵك ده‌كات یان نوێنه‌رایه‌تی حزبه سیاسییه‌كان؟".