پەرلەمانتارێک ئامانجی بانگهێشتکردنی مەسرور بارزانی ئاشکرادەکات

کوردستان 27/01/2022

لیزا فەلەکەدین کاکەیی پەرلەمانتاری پارتی، لە نوسینێکدا ئاماژە بە ئامانجی بانگهێشتکردنی مەسرور بارزانی دەکات بۆ ئیمارات..
دەقی نوسینەکە:
بانگهێشتکردنی کاک مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەلایەن ئیماراتەوە و بەتایبەت لە کاتێکدا پایتەختی ئیمارات کراوەتە ئامانجی ملیشیا حوسییەکانی یەمەن ئاماژەیە بۆ :
یەکەم/ سوود وەرگرتن لە توانا و ئەزموونی هەرێمی کوردستان و بەتایبەتیش لە شارەزایی کاک مەسرور بارزانی لە بوارەکانی سەربازی و ئەمنی لە ڕووبەڕوبوونەوەی تیرۆر و هێزە رادیکاڵەکانی میلیشیا نایاساییەکان.
لە دوای هێرشی ملیشیا حوسییەکان بۆ سەر ئەبوزەبی ئیمارات لە ئامادەکاری ئەمنی و سەربازیدایە بۆ ئەگەری هەر هێرشێکی تیرۆریستی لەناکاو.
دووەم/ ڕاگۆڕینەوە و پرس و ڕاوێژ لەبواری سەربازی و ئەمنی جیا لەوەی دەسکەوتی دیپلۆماسی بەدوادادێت هەروەها کردنەوەی دەرگایەکی نوێ دەبێت بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەردوولا، ئەمەش زیاتر هانی وەبەرهێنەرە ئیماراتییەکان دەدات بۆ ئەوەی ڕوو لە هەرێمی کوردستان بکەن کە لە ئاییندەیەکی نزیکدا کاریگەری ئەرێنی دەبێت بەسەر بووژانەوەی کەرتی وەبەرهێنان و رەخساندنی هەلی کار بۆ هاوڵاتیانی هەرێم.بانگهێشتکردنی کاک مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەلایەن ئیماراتەوە و بەتایبەت لە کاتێکدا پایتەختی ئیمارات کراوەتە ئامانجی ملیشیا حوسییەکانی یەمەن ئاماژەیە بۆ :

یەکەم/ سوود وەرگرتن لە توانا و ئەزموونی هەرێمی کوردستان و بەتایبەتیش لە شارەزایی کاک مەسرور بارزانی لە بوارەکانی سەربازی و ئەمنی لە ڕووبەڕوبوونەوەی تیرۆر و هێزە رادیکاڵەکانی میلیشیا نایاساییەکان.
لە دوای هێرشی ملیشیا حوسییەکان بۆ سەر ئەبوزەبی ئیمارات لە ئامادەکاری ئەمنی و سەربازیدایە بۆ ئەگەری هەر هێرشێکی تیرۆریستی لەناکاو.
دووەم/ ڕاگۆڕینەوە و پرس و ڕاوێژ لەبواری سەربازی و ئەمنی جیا لەوەی دەسکەوتی دیپلۆماسی بەدوادادێت هەروەها کردنەوەی دەرگایەکی نوێ دەبێت بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەردوولا، ئەمەش زیاتر هانی وەبەرهێنەرە ئیماراتییەکان دەدات بۆ ئەوەی ڕوو لە هەرێمی کوردستان بکەن کە لە ئاییندەیەکی نزیکدا کاریگەری ئەرێنی دەبێت بەسەر بووژانەوەی کەرتی وەبەرهێنان و رەخساندنی هەلی کار بۆ هاوڵاتیانی هەرێم.