٤٢ تووشبووی ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن لەسلێمانی تۆمارکران

کوردستان 19/01/2022

چاودێر:

 

تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، ٤٢ تووشبووی ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن لەسلێمانی تۆمارکران.

 

بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنایان بۆ ژمارەیەک تووشبوو کردووە، لەئەنجامەکەدا دەرکەوتووە ٤٢ کەسیان تووشی ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن بوون.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، پشکنینەکان لەتاقیگەکانی سلێمانی کراون.

 

سەباح هەورامی بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی پێشتر ڕایگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجامی پکشنینی ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن دەردەچێت، بەڵام دیارنییە پۆزەتیڤن یان نێگەتیڤ.