ئەمڕۆ ئەنجامی پشکنینی ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن لەسلێمانی دەردەچێت

کوردستان 19/01/2022

چاودێر:

 

بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر پێنجی ئێوارە ئەنجامی پشکنینی ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن دەردەچێت، بەڵام نازانن کە پۆزەتیڤی تێدایە یان نا.

 

سەباح هەورامی بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی لەکۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، تاکو ئێستا هیچ حاڵەتێکی ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن لەسلێمانی تۆمارنەکراوە.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، پشکنینی هاوڵاتییان بۆ ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا بەردەوامە و داوا لەهاوڵاتییانیش دەکات خۆپارێزی بکەن.

 

باسی لەئەوەشکرد، بڕیارە لەکاتژمێر پێنجی ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجامی پشکنینێک دەربچێت، بەڵام نازانن ئایا کەسی تووشبووی ئۆمیکرۆنی تێدایە یان نا.