پارێزگاری سلێمانی: کێشەی غازمان چارەسەرکردووە

کوردستان 19/01/2022

چاودێر:

هەڤاڵ ئەبووبەکر پارێزگاری سلێمانی لەکۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هەوڵی جدیمانداوە کێشەی غاز چارەسەربکەین  و چارەسەرمانکردووە.

ئاماژەى بەئەوەشدا، بەشی سلێمانییان لەغاز زیادکردووە، ئەو بەشە غازەی ئێستا هەیە لەمانگەکانی دیکەدا بەسروشتی لێشی دەمێنێتەوە، بەڵام لەمانگی یەک و دوودا خواست لەسەر زیادبووە.

باسی لەئەوەشکرد، ئێستا کێشەی غاز چارەسەربووە و نەیانهێشتووە نرخ بەرزببێتەوە.

وتیشی: پێشتر بەشی سلێمانی ١٣ بەشبووە، ئێستا کردوویانە بە ١٥ بەش، کە پێشتر هەرگیز ئەوەندە بەشی نەبووە، بەڵام هاوڵاتییەک کە سێ بتڵ غازی پڕی هەیە ناکرێت بچێت چوارەم بتڵیش پڕبکات.

دەشڵێت: لیژنەکان بەردەوام دەگەڕێن ئەگەر هەر کەسێک قۆڕخکاری بکات و نرخ بەرزبکاتەوە و ڕێگری لەوەبکات، کە ئەو بەشەی هەیە بگاتە دەستی هاوڵاتیـ سزای دەدەن.