بەرگری شارستانی هەولێر: ٥١ کەس بەئاو و ئاگر گیانیان لەدەستداوە

کوردستان 19/01/2022

چاودێر:
بەرگری شارستانی هەولێر ڕایگەیاند، لەساڵی ٢٠٢١دا زیاتر لە هەزار و ٦٠٠ کەس ڕووداو ڕوویانداوە، کە بەراورد بەساڵانی پێشوو زیادیانکردووە.

سەركەوت كارەش ، ئەفسەر لە بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر لەکۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەساڵی ٢٠٢١دا هەزار و ٦٣٥ ڕوداوی جۆراوجۆر لەپارێزگای هەولێر و قەزا و ناحیەکانی دەوروبەریەوە ڕوویانداوە.

ئاماژەى بەئەوەشدا، ژمارەى قوربانییەکان لەماوەى ساڵی ٢٠٢١ بەراورد بەساڵانی پێشوو زیاترە.

باسی لەئەوەشکرد، بەهۆی ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە ٢٦ کەس گیانیان لەدەستداوە، ٢١ کەس لەئاودا خنکاون، کە تەمەنیان لەخوار ٢٥ ساڵەوەیە.