بۆ جاری دوەم لیڤا باشترینی جیهانە

وەرزش 18/01/2022

رۆبەرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵەندی تەمەن 33 ساڵ و هێرشبەری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بۆ جاری دووەم لەلایەن فیفاوە بە باشترین یاریزانی ساڵی 2021 هەڵبژێردرا، لیڤا لەگەڵ بایرن و هەڵبژاردەی پۆڵەندە لە 59 یاریدا خاوەنی 69 گۆڵە.
لە باشترینەكانی فیفا بۆ ساڵی 2021: 
تۆماس تۆخێلی ئەڵمانی و راهێنەی یانەی چێڵسی بە باشترین راهێنەر هەڵبژێردرا.
ئیدوار میندی سینیگالی و گۆڵپارێزی یانەی چێڵسی بە پاشترین گۆڵپارێز هەڵبژێردرا.
ئەلیكسیا بوتیاسی ئیسپانی بە باشترین خانمە یاریزانی تۆپی پێ‌ هەڵبژێردرا.