بەهۆی گیرانی ڕێگەوە پیاوێک لەگوندێکی شارباژێڕ گیانیلەدەستدا

کوردستان 18/01/2022

چاودێر

 بەهۆی گیرانی ڕێگای گوندەکەیان، دانیشتووێکی گوندی چۆخماخ لەناوچەی شارباژێڕ، نەتوانرا بگەیەنرێتە نەخۆشخانە، بۆیە لەڕێگا گیانی لەدەستدا.

 

حاجی عەبدوڵا ئیسماعیل، خەڵکی گوندی چۆخماخی شارباژێڕە، نەخۆشبوو، دوێنێ دوو شەممە باری تەندروستی تێکچوو، کوڕ و کەسوکارەکەی ویستیان بەپەلە بیگەیەننە نەخۆشخانەیەکی سلێمانی، بەڵام بەهۆی گیرانی ڕێگای گوندەکە بەبەفر، نەتوانرا بیگەیەننە سلێمانی و لەڕێگا گیانی لەدەستدا.

 

ماوەی دوو ڕۆژە شەپۆلێکی بەفر و باران بەشێک لەشار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، بەشێک لەڕێگای گوندەکانی داخستووە، لەوچوارچێوەیەدا، گوندی سنگر، مێوڵاکە و چۆخماخ لەشارباژێڕ ڕێگەیان داخراوە، کە بە هەر سێ گوندەکە نزیکی 110 بۆ 130 ماڵ دەبن.