لەکاتی بەستەڵەکدا چۆن شۆفێری بکەین؟
ڕێپێدراوی هاتوچۆ/ فوئاد جه‌لال
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ٢٠ ڕێنمایی بۆ شۆفێران له‌كاتی كه‌شی به‌فر و به‌سته‌ڵه‌كدا، له‌پێناو سه‌لامه‌تی گیانی شۆفێران و سه‌رنشینان بڵاوکردەوە:
1/ تا ده‌توانی ئۆتۆمبێل مه‌جوڵێنه‌و له‌ماڵه‌وه بمێنه‌ره‌وه.
2/ به‌فر‌و به‌سته‌ڵه‌ك له‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌دا بماڵه‌و لای ببه.
3/ له‌سه‌رخۆ بڕۆ‌و به‌خێرایی شۆفێری مه‌كه.
4/ خۆت سه‌رقاڵ مه‌كه له‌كاتی شۆفێریكردندا‌و وریای ڕه‌وشی شه‌قام‌و ڕێگه‌كه‌به.
5 / ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ت ده‌بڵ ئه‌كسل بوو، له‌كاتی پێویستدا به‌كاری بهێنه.
6/ پێویسته تانكی به‌نزینه‌كه‌ت پڕ بێت.
7/ تازه شۆفێر‌و بێ ئه‌زموونه‌كانی بنه‌ماڵه‌كه‌ت فێر بكه، چۆن شۆفێری بكه‌ن له‌كاتی به‌فر‌و به‌سته‌ڵه‌كدا.
8/ له‌شه‌قام‌و ڕێگه‌وبانه‌كان ئاگاداری ئاژه‌ڵی كێوی به.
9/ "كروز كۆنترۆڵ"ی سوكانه‌كه‌ت به‌كارمه‌هێنه.
10/ دڵنیابه له‌باشی فڵچه‌ی جامه‌كان.
11/ ده‌به‌ی ئاوی فڵچه‌كان پڕكه له‌ئاو.
12/ پێویسته تایه‌ی سپێرت پێ بێت‌و پربێت له‌هه‌وا.
13/ لایته‌كانت خاوێن بكه‌ره‌وه‌و ئاماده‌یكه بۆ كاتی پێویست.
14/ دڵنیابه‌ره‌وه تایه‌كانت كه‌م هه‌وا نین.
15/ پێویسته پێداویستی فریاكه‌وتنی سه‌ره‌تایی له‌ئۆتۆمبێله‌كدا بێت.
16/ زۆر گرنگه جه‌ك‌و پێداویستی گۆڕینی تایه‌كانت پێ بێت.
17/ پێویسته ئه‌نتی فرێز له‌ئاوی ڕادێته‌ره‌كه‌تدا هه‌بێت.
18/ له‌ناوچه شاخاوییه‌كاندا "زنجیر" بۆ تایه‌كانت به‌كاربهێنه.
19/ له‌سه‌ر به‌فر‌و به‌سته‌ڵه‌ك ئیستۆپ مه‌كه.
20/ دڵنیا ببه‌ره‌وه له‌مه‌رجی توندتۆڵی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت به‌تایبه‌تی گه‌رمی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت.