ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: غازی سلێمانی بۆ ئەفغانستان وئۆزبەكستان دەڕوات

جیهان 18/01/2022

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیێنێت، ئەو 300 تۆن غازەی حکومەت بۆ سلێمانیی دەینێرێت، بەرەو ئێران، ئەفغانستان و ئۆزبەکستان دەڕوات. دەشڵێت، "حکومەت چاودێری لەسەر ئەوبابەتە ناکات."
 
بەرزان شێخ محەممەد، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، بەپێی ئەو گرێبەستەی لەگەڵ کۆمپانیای دانە غازدا کراوە، ئەو کۆمپانیایە رۆژانە 700 تۆن غاز بە هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان دەدات؛ سلێمانی 230 تۆنی بەردەکەوێت، لە هەمان کاتدا 300 تۆنی دیکەیان داوەتێ کە بە بازرگانانی بفرۆشێت، بەڵام لەبەر ئەوەی حکومەت چاودێریی ناکات و بەدواداچوونی نییە، ئەو 300 تۆنە بەرەو ئێران، ئەفغانستان و ئۆزبەکستان دەڕوات.
 
هەرێمی کوردستان بڕێکی زۆر یەدەکی غازی سروشتیی هەیە کە ئێستا لە رێگەی کۆمپانیای دانەغازەوە دەریدەهێنێت. 
 
جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی گوتی، "ئێمە غازێکی زۆرمان هەیە، چی دەبێت ئەگەر حکومەت لەگەڵ ئەو کۆمپانیایەدا دابنیشێت و چاوێک بە گرێبەستەکەیدا بخشێنێتەوە؟ چونکە ئێستا غاز بووەتە شوێنگرەوەی کارەبا و نەوت."
 
بەرزان شێخ محەممەد ئاماژەی بەوە دا، ئەگەر حکومەت لەگەڵ ئەو کۆمپانیایەدا بە گرێبەستەکەدا بچێتەوە و پشکی سلێمانی بکاتە 500 تۆن غاز، ئەو کاتە گوشار لەسەر کارەبا کەم دەبێتەوە و بازرگانانیش ناتوانن یاری بە نرخی نەوتەوە بکەن.
 
نرخی سووتەمەنی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا جێگیر نییە، لە ماوەی رابردوودا نرخی بوتڵێک غاز نزیکەی دووهێندە زیاد بووە. هاووڵاتیانیش گلەیی لە حکومەت دەکەن کە رێکار بەرامبەر بە بازرگانان و فرۆشیارانی سووتەمەنی ناگرێتەبەر و بە ئارەزووی خۆیان نرخ دادەنێن.
 
جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی گوتیشی، "قایمقامیەتی سلێمانی ژمارەیەکی زۆر لیژنەی بۆ چاودێریی بازاڕ هەن. ئەگەر کاری ئەو لیژنانە ئەنجامی هەبووایە ئێستا دۆخی بازاڕ بەو جۆرە نەدەبوو، بابەتی سووتەمەنی لە هەرێمی کوردستان بە دەستی دەسەڵاتە. دەسەڵات و حکومەت