کۆرۆنا ٧٠٠ ملیار دۆلاری بۆ سەروەتی دە ملیاردێرەکەی جیهان زیاد کردووە

جیهان 17/01/2022

چاودێر

 

ڕێكخراوی "ئۆكسفام" لە ڕاپۆتێکدا ئاشکرای کردووە، پەتای كۆرۆنا بووەتە هۆی ئەوەی 10 دەوڵەمەندترین كەسایەتییەكانی جیهان سەروەتەكانیان چەند هێندە زیاد بكات و لەو ماوەیەدا 700 ملیار دۆلاریان بەدەست هێناوە.


بەپێی راپۆرتەكە، سەروەت و سامانی 10 دەوڵەمەندترین كەسایەتیی جیهان لەنێویاندا "جیف بیزۆس" دامەزرێنەری كۆمپانیای ئەمازۆن، "ئیلۆن مەسك" خاوەنی كۆمپانیای تێسلا و "بیل گەیتس" دامەزرێنەری كۆمپانیای مایكرۆسۆفت لەماوەی پەتای كۆرۆنادا 700 ملیار دۆلار زیادی كردووە و گەیشتووەتە یەك ترلیۆن و 500 ملیار دۆلار.


ئەوەش هاتووە، سەروەتی ئیلۆن مەسك لە 1000% زیادی كردووە و سەروەتی بیل گەیتس 30%، قازانجی ئەو دەوڵەمەندانە بووەتە ئەوەی 6 هێندەی 3 ملیار و 100 ملیۆن كەس لە جیهاندا دەوڵەمەندتربن.


ئەو رێكخراوە  لە بەشێكی تری راپۆرتەكەدا باسی لەوە كردووە، لە مانگی 3ی ساڵی 2020ەوە بە نزیكەیی رۆژانە یەك ملیاردێر لە جیهاندا زیادیان كردووە، ئەوەش لەكاتێكدایە كە 160 ملیۆن كەس لە جیهاندا لەژێر هێڵی هەژارییەوەن، رێكخراوەكە داواش لە حكومەتی وڵاتان دەكات باجی 99% بەسەر دەوڵەمەندەكان بسەپێنن، ئەوەش لەپێناو بەكارهێنانی بۆ دابینكردنی ڤاكسینەكانی كۆرۆنا بۆ دەوڵەتە هەژارەكان، چونكە ئەو جۆرە باجە 800 ملیار دۆلار بەدەست دەهێنێت.