کڕێوەی بەفر سێ کۆڵبەر بێسەروشوێن دەکات

کوردستان 17/01/2022

چاودێر

 

سێ كۆڵبەری كورد لە ناوچەی مەرگەوەڕی پارێزگای ورمێ لە رۆژهەڵاتی كوردستان پەڕیونەتەوە بۆ ناوچەی شەپەتای گەردی لە قەزای شەمزینانی پارێزگای جۆلەمێرگ و بەهۆی كڕێوەی بەفرەوە بێسەروشوێن بوون.


بەپێی زانیارییەكان، كۆڵبەرەكان بە ناوەكانی بارزان میهەندی، ئەسعەد سەیدانی فەرد و بەهلول سەیدانیفەرد لە دۆڵی بێنار ون بوون، بەهۆی تەم و بەفرەوە دانیشتوانی ناوچەكە ناتوانن بڕۆنە دۆڵی بێنار، لەگەڵ راوەستاندنی بەفرباریندا دیسانەوە كاری گەڕان بە دوای ئەو سێ‌ كۆڵبەرەدا دەستپێدەكاتەوە.


ماوەی پێنج ڕۆژە هیچ زانیارییەك لەو سێ‌ كۆڵبەرە كوردە نییە.