كێشەكانی عێراق بۆ پێكهێنانی حكومەتی زۆرینە لە چارەسەردان

عێراق 17/01/2022


بەپێی سەرچاوەیەكی باوەڕپێكراوی هەواڵ لە نەجەفەوە (ئیسماعیل قائانی) بەرپرسی قەرارگای قودس، سەردانی سەید موقتەدا سەدری كردوەو زیارەتی مەزاری باوكیشی كردووە. بە موبارەكبایی سەماحەتی سیستانی، كێشەی نێوان چوارچێوەی هاوئاهەنگی و سەدریەكان بەرەو چارەسەر دەڕوات. لەسەر ئەم خاڵانە رێك كەوتوون:
1- سەرۆك وەزیران كازمی دوبارە ناكرێتەوەو كاندیدی سەدریەكان دەبێتە سەرۆك وەزیران‌و حكومەتی زۆرینە پێكدێ‌.
2- زۆربەی لایەنەكانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی لەگەڵ پێكهێنانی حكومەتی نوێدا، دەسازێن.
3- گیروگرفتی نێوان هاوئاهەنگی‌و هاوپەیمانی سەدری‌و سوننەو پارتی، ئارام دەكرێتەوەو دەبنە هاوكاری یەكتر.
4- هەر هێزێك لەدەرەوەی ئەو رێكەوتنە سور بێ‌ لەسەر بڕیارەكانی، دەبێتە بەرهەڵستكار.