وتەبێژی حکومەت: چاکسازی لە مووچەی فەرمانبەراندا دەکەین
چاو‌دێر
ئەمڕۆ دووشەممە جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان له كۆڕبه‌ندی کشتوکاڵ داهاتومانە لە هەولێر ڕایگەیاند: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له چاكسازی و زیادكردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات، ئامانجی ئه‌و كۆڕبه‌نده‌ش، هاندانی كه‌رتی تایبه‌ت و وه‌به‌رهێنه‌رانه، له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه، تا داهاتی هه‌رێمی كوردستان هه‌مه‌جۆر بكه‌ین و له یه‌ك سه‌رچاوه‌ی داهاته‌وه، بیكه‌نه چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی داهات.
وتیشی: "بڕیاردراوە چاکسازی لە موچەی فەرمانبەران بکەین، بەڵام نەک لە خودی موچەکە، واتە دەستکاری موچە ناکەین، بەڵکو چاکسازی لەو فەرمانبەرانە دەکرێت کە موچە وەردەگرن و کارناکەن و بندیوارن."
لەبارەی ناردنی 200 ملیارە باسی لەوەکرد، "ناردنی 200 ملیاره‌كه بۆ هه‌رێم په‌سه‌ند كراوه، به‌ڵام رێكاره ته‌كنیكییه‌كانی ته‌واو نه‌بووه، هیوادارین لە چەند ڕۆژی داهاتوو بەشێکی لە ڕێگەی لقی هەولێری بانکی ناوەندییەوە بگات."