ناسنامەی نۆ تەرمی دیکەی کۆچبەرانی کورد یەکلایی کرایەوە
چاودێر
دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران ئاشکرای کرد، ناسنامەی نۆ تەرمی دۆزراوە لە نوقمبوونی سێ بەلەمەکەی ڕۆژانی 21، 22 و 23ی مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ڕابردوو یەکلاییبوونەتەوە سەرجەمیان کوردن.
ئاری جەلال، بەرپرسی دەزگای لوتکە ڕایگەیاند، لەو سێ بەلەمەی لە کۆتایی مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ڕابردوودا لە ئاوەکانی یۆنان نوقمبوون، تائێستا تەنها نۆ تەرمیان ناسنامەکانیان یەکلایی بوونەتەوە و سەرجەمیان کورد بوون.
وتیشی، ژمارەیەک تەرمی دیکە دۆزراونەتەوە، بەڵام تائێستا ناسنامەیان یەکلایی نەبووەتەوە و گومان دەکەن ئەوانیش کورد بن.
بەرپرسی دەزگای لوتکە سەبارەت بە هێنانەوەی تەرمی نۆ کۆچبەرەکەی دیکە دەڵێت: "نازانین کەی دەیانگەڕێنینەوە، لەهەوڵداین تەرمە نەناسراوەکانیش یەکلاییبکرێنەوە دواتر تەرمەکان دەگەڕێنرێنەوە."