زانیاری دەربارەی ئەو ناوچانەی بەفرەکەی سبەینێ دەیانگرێتەوە

کوردستان 15/01/2022

چاودێر

 

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەكات ئەمڕۆ لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر ببارێت، بەڵام بەفربارینەكەی سبەینێی ناوەندی هەردوو شاری سلێمانی و هەڵەبجە بە ئەگەر ناودەبات.


پێشبینییەکەی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان.


کەشناسی ئاماژە بەوە دەکات، سبەینێ یەکشەممە ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت لەگەڵ بارینی نمەباران و بەردەوامیی بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکان، لەگەڵ ئەوەشدا پێشبینییەکانی کەشناسی دەریدەخەن سبەینێ ئەگەری بەفربارین هەیە لەناو ناوەندی هەردوو شاری سلێمانی و هەڵەبجە.