10 ساڵە بەفر لەناوچەیەكی هەرێمی كوردستان نەباریوە

کوردستان 15/01/2022

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی گەرمیان رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت دوانیوەڕۆی سبەینێ رۆژی یەکشەممە تا شەوی دووشەممە بارانێکی زۆر لەسەرجەم ناوچەکان و بەفریش لە بەشێکی زۆری گەرمیان ببارێت.
ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی گەرمیا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بەهۆی کاریگەری ناوچەیەکی پەستان نزمی دەریای ناوەڕاست و کاریگەری تۆپەڵە هەوایەکی ساردی جەمسەری، پێشبینییدەکرێت لە سبەینێ رۆژی یەکشەممە باران بارین لەسەرجەم ناوچەکانی گەرمیان ببارێت.
اماژەی بەوەشداوە، پێشبینیدەکرێت لە کاتەکانی دوانیوەڕۆی سبەینێ رۆژی یەکشەممەوە تا ئێوارەی رۆژی دووشەممە بارانێکی باش له سەرجەم ناوچەکانی گەرمیان و بەفر لە بەشێکی زۆری گەرمیان ببارێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، پێشبینیدەکرێت بەهۆی هاتنی پەستان نزمی دەریای ناوەڕاست و کاریگەری تۆپەڵە هەوا ساردەکەی جەمسەری پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفری سەدییەوە دابەزێت.