پرسەنامەی تۆڕی ناوەندی رۆشنگەریی چاودێر بۆ کۆچی دوایی د.مارف عومەر گوڵ

کوردستان 15/01/2022

بەداخەوە بەیانی ئەمڕۆ هەواڵی کۆچی دوایی د. مارف عومەر گوڵ-مان بیست، بە ناوی تۆڕی ناوەندی رۆشنگەریی چاودێر، پرسە و سەرەخۆشی لە خۆمان و بنەماڵە و خزم و دۆستانی د. مارف عومەر گوڵ دەکەین.

لەدەستدانی د. مارف گوڵ، پێشمەرگەی دێرین، شاعیر، نوسەر و مامۆستای زانکۆ، خەسارەتێکی گەورەیە بۆ بوارەکانی ئەدەب و روناکبیری و ئەکادیمی، چونکە ناوبراو لە هەموو ئەو بوارانەدا جێگە دەستی دیار بوەو خزمەتێکی گەورەی کردوە، هەر بۆیە د. مارف گوڵ وەک کەسێکی روناکبیر و بەنێوبانگ ناوی لە مێژووی گەلەکەماندا تۆمار دەکرێت.

 

تۆڕی ناوەندی رۆشنگەریی چاودێر

15/1/2022