شكست بەهێرشێك بۆسەر بنكەی ئاسمانی بەلەد دەهێنرێت

عێراق 15/01/2022


شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق بڵاویكردەوەتەوە ، شكستیان بە هێرشێك هێناوە كە لەرێگەی 3 فرۆكەی بێفرۆكەوانەوە ئەنجامدرابوو بۆ سەر بنكەی ئاسمانی بەلەد.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردوەتەوە رۆژی شەممە بە سێ فرۆكەی بێفرۆكەوان هێرش كراوەتە سەر بنكەی ئاسمانی بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەدین، كە فرۆكەكان بە چاو بینران لەلایەن ئەو هێزی ئەركی پاراستنی تاوەرەكانی دەرەوەی بنكەكەیان لە ئەستۆدا بوو ودڵنیابوون كە فرۆكەی دوژمنن.
دەستبەجێ لەلایەن هێزەكانەوە درانە بەر گوولە و فرۆكەكان نەیان توانی ئامانجەكانی خۆیان بپیكنن وشكستیان هێناو گەڕانەوە.