راپۆرتێك لەبارەی رەوشی ئازادی رۆژنامەنووسی 10 ساڵ بڵاودەكرێتەوە

کوردستان 13/01/2022

چاودێر: تایبەت
بەمەبەستی خستنەرووی راپۆرتی رەوشی ئازادی رۆژنامەنووسی هەرێمی كوردستان لەماوەی ساڵانی 2011 بۆ 2020، سەنتەری میترۆ و رێكخراوی پاڵپشتی میدیای نێودەوڵەتی IMS كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسی رێكدەخات.
بەپێی بانگهێشتنامەیەك كە وێنەیەكی تایبەت بۆ چاودێر، نێردراوە، هاتووە، " سەنتەری میترۆ و رێكخراوی پاڵپشتی میدیایی نێودەوڵەتی IMS بانگێشتان دەكات بۆ ئامادەبوون لەرێورەسمی راگەیاندنی راپۆرتی ساڵانەی رەوشی ئازادیی كۆنگرەكە".

كۆنگرەكە كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی رۆژی یەكشەممەی داهاتوو 16ی كانوونی دووەم، لەهۆتێل رامادای شاری سلێمانی بەڕێوە دەچێت.
بەپێی زانیارییەكانی دراوە بەچاودێر، لەناو یەك راپۆرتدا بە زمانەكانی (كوردی، عەرەبی، ئینگلیزی) راپۆرتی رەوشی ئازادی رۆژنامەنوسی و 2021 و ئاماری پێشێلكارییەكانی 10 ساڵی رابردوو، (2011 بۆ 2020) دەخرێنە روو.
هاوكات بڕیاریشە راپۆرتێك لە بارەی هەراسانی خانمانی میدیاكار و  راپۆرتی مافەكانی مرۆڤ و ئازادی رادەربڕین داگایی كردن لەهەرێمی كوردستان – یونامی بڵاوبكرێتەوە.