لەئێران هەوڵی لەسەر كار لادانی وەزیرێكی كورد دەدرێت

جیهان 13/01/2022

لە پەرلەمانی ئێران هەوڵەکان بۆ لەسەر کار لادانی حوجەتوڵڵا عەبدولمەلەکی، وەزیری کار و خۆشبژێوی کۆمەڵایەتی ئێران دەدرێت. دژبەرانی ئەو وەزیرە کوردە تۆمەتباری دەکەن بەوەی "لە بوارەکەیدا شارەزایی نییە، توانای بڕیاردانی نییە و بەرپرسیاریێتی بە کەسانی ناشارەزا داوە".
 
محەممەد کەعب عەمیر، پەرلەمانتاری نەریتخوازی ئێران رایگەیاندووە: "وەزیری کار لە دەرکردنی بڕیاردا لاوازە و شارەزایی پێویستی لە ئەرک و کارەکانی وەزارەتەکەیدا نییە، پێداگری لەسەر دانانی بەرپرسانی ناشارەزا دەکات و پابەندی یاساکان نییە و گرنگی بە یاساکان نادات".
 
کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی پەرلەمانی ئێران رۆژی چوارشەممە 12-1-2021 وەزیری کار و خۆشبژێوی کۆمەڵایەتی بانگهێشت کردبوو، بەڵام روونکردنەوەکانی وەزیرەکە بۆ ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەو کۆمیسیۆنە قایلکەر نەبوون و بڕیاڕە بانگهێشتی کۆبوونەوەی گشتیی پەرلەمانی ئێرانی بکەن.