تاكەی باران و لافاو بەردەوام دەبن ؟

کوردستان 13/01/2022

چاودێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی هۆشداریدا، كە ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەزۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان لێزمە باران بەردەوامی دەبێت.
بەپێی راگەیاندراوێكی كەشناسی هەرێم، ئاماژە بەوەدراوە، پێشبینی دەكرێت لەسەرجەم پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان لێزمە باران بەردەوامی هەبێت و لەناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبارێت.
باسلەوەشكراوە:  لەهەولێر، سلێمانی و هەڵەبجە لەگەڵ لێزمە بارانەكەدا هەورە تریشقەش دەبێت.
كەشناسی پێشبینی كردووە، سبەینێ لێزمە باران بەردەوامی دەبێت.