" بەچەند دەقیقەیەكی باران پایتەختەكەمان دەكەوێتە ژێر مەترسیەوە "

کوردستان 13/01/2022

چاودێر
ئەمڕۆ پێنجشەممە جارێكی تر باران بارین بوەوە هۆكاری دروستبوونی لافاو لەچەند شوێنێكی شاری هەولێر و پەرلەمانتارێكی یەكێتیش، دەڵێت " بەداخەوە بە بوونی چەند دەقیقەیەكی باران پایتەختەكەمان دەكەوێتە ژێر مەترسیەوە".
سەركۆ ئازاد، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان، لەنووسێنێكدا، باسیلەوەكردووە، داواكارم لەخوای گەورە خەڵكی شاری هەولێری خۆشەویست بپارێزێ، بەداخەوە بە بوونی چەند دەقیقەیەكی باران پایتەختەكەمان دەكەوێتە ژێر مەترسیەوە.
دەشڵێت "ئەمەش دەرخەری بێ پلانی و بێ بیركردنەوەی بەرپرسەكانی فراوان بونی شارە،  كە تەنها بیریان لەفراوان كردنی ڕواڵەت و جوانكاری بێ گوێدانە دابینكردنی پێوستیەكانی دروستكردن و فروان بوونی سەردەمیانەی شار".
پێشیوایە: لەپاڵ ئەمەشدا چاوچنۆكی هەندێك سەرمایەداری هەڵتۆقیوی دروستكراوی حیزبی كە تەنها بە دوای زەوی و شوێنی گرانبەهای ئەو شارە خۆشەویستەوە بوون هۆكارێكی ترە.