فیلیپ كۆتینهۆی بەرازیلی بەفەرمی چوە ئەستۆن ڤیلا

وەرزش 12/01/2022

یانەی ئەستۆن ڤێلای ئینگلیزی بە فەڕمی گواستنەوەی كۆتنیهۆی یاریزانی پێشوی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بەشێوەی خواستن بەبڕی 33 ملیۆن پاوەند تا كۆتایی وەرزی ئەمساڵ راگەیاند، لەگەڵ توانای كڕینی. 
كۆتنیۆی 29 ساڵ، لە ئەستۆن ڤیلا درێسی ژمارە 23 دەپۆشێت و پێشتریش بۆ ماوەی پێنج وەرز یاری بۆ یانەی لێڤەرپول كردوە لە نێوان  ساڵەكانی 2013-2018.
لە لێدوانێكیدا كۆنتینهۆ رایگەیاند: زۆر دڵخۆشم لە ئەستۆن ڤێلا خۆم دەبینمەوە، یانەیەكی زۆر سەرسوڕهێنەرە لەگەڵ ستیڤن جیرارد زۆر وتوێژمان كردو لە پلان و خواستی داهاتووی یانەكە ئاگاداری كردم، خۆشحاڵ دەبم بتوانم بەشێكبم لە داهاتوی یانەكە.