نزیکی ٧٣ لەشفرۆش لەهەولێر دەستگیرکران، کە سێ کچە مۆدێلیان تێدایە

کوردستان 12/01/2022

چاودێر
شەوی ڕابردوو نزیکی ١٠٠ کەس بەتۆمەتی کاری لەشفرۆشی لەیانەیەکی شەوانەى هەولێر دەستگیرکران.

بەپێی زانیارییەکان، شەوی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە نزیکی ٧٣ کچ و نزیکی ٢٥ پیاو بەتۆمەتی کاری لەشفرۆشی لەیانەیەکی شەوانەى هەولێر دەستگیرکران.

هەر بەپێی زانیارییەکان، لەنێو ئەو کەسە دەستگیرکراوانەدا سێ کچە مۆدێل هەن.

 

بەپێی زانیارییەکان، یانە شەوانەییەکە لەکۆمەڵگەیەکی گەشتیاری بووە، خاوەن کۆمەڵگەکەش لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستگیرکراوە.

 

لەنێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هێندێک گرتەی ڤیدیۆیی نێو یانە شەوانەکانی هەرێمی کوردستان بڵاودەکرێنەوە، کە تێیدا دەردەکەوێت کچان سەما دەکەن و گەنجانیش پارەیان بەسەردا هەڵدەدەن.

هێزە ئەمنییەکانی هەولێر تاکو ئێستا هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمییان لەبارەى ئەو هەڵمەتی دەستگیرکردنەی شەوی رابردوو نەبووە.