پێشێلکاری بەرامبەر ڕۆژنامەنوسان کەمیکردووە
چاو‌دێر
لەماوەی ساڵێ ٢٠٢١دا ٣٠٣ حاڵەتی پێشێلکاری
بەرامبەر ڕۆژنامەنوسان و دەزگاکانی راگەیاندن لەهەرێمی کوردستان تۆمارکراون، کە
بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٠، ژمارەی حاڵەتەکان کەمیکردووە.
به‌پێی ڕ‌اپۆرتێکی سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی
کوردستان دەربارەی پێشێلکارییەکانی ساڵی ٢٠٢١ ئەوەخراوەتەڕوو، له شەش مانگی یه‌كه‌می
ساڵی ٢٠٢١دا ١٨٧ ڕ‌ۆژنامه‌نووس و ده‌زگای ڕ‌اگه‌یاندن پێشێلكارییان به‌رامبه‌ركراوه.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، هەر لەو ماوەیەدا ١٧ ڕ‌ۆژنامه‌نووس
ده‌ستگیركراون، 31 حاڵه‌تی ڕ‌ێگه‌نه‌دان به‌ڕ‌ووماڵ تۆماركراون، 22 هێرش و سووكایه‌تی
به‌رامبه‌ر به ڕ‌ۆژنامه‌نووسان تۆماركراون، پێنج حاڵه‌تی لێدان تۆمارکراون، 2 حاڵه‌تی
هه‌ڕ‌ه‌شه‌كردن تۆمارکراون، هاوکات سێ حاڵه‌تی داخستنی نووسینگه و كه‌ناڵ تۆماركراون.
لەماوەى شەش مانگی دووەمی ساڵی ٢٠٢١دا بەپێی
ڕاپۆرتی سەندیکاکە، 116 حاڵه‌تی پێشێلكاری به‌رامبه‌ر ده‌زگای ڕ‌اگه‌یاندن و ڕ‌ۆژنامه‌نووسان
تۆماركراون، 10 حاڵه‌تی ده‌ستگیركردنی ڕ‌ۆژنامه‌نووسان و 17 حاڵه‌تی ڕ‌ێگه‌نه‌دان
به‌ڕ‌ووماڵكردن تۆماركراوه، 15 حاڵه‌تی هێرش
و سوكایه‌تی به‌ڕ‌ۆژنامه‌نووسان و دوو حاڵه‌تی لێدان و دوو حاڵه‌تی هه‌ڕ‌ه‌شه‌لێكردن
تۆماركراون، هەروەها دوو كه‌ناڵی ڕ‌اگه‌یاندنیش داخراون.
هەر بەپێی ئامارە تۆمارکراوەکانی سەنتەری میترۆ لەساڵی ٢٠٢٠دا ٣٨٥ پێشێلکاری
بەرامبەر ڕۆژنامەنوسان تۆمارکراون، لەکاتێکدا لەساڵی ٢٠١٩دا ٢٣١ پێشێلکاری تۆمارکراون.