پێدانی ڤیزای گەشتیاریی ئێران دەستپێدەکاتەوە

کوردستان 12/01/2022

چاودێر

سەرکونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایدەگەیەنێت، پێدانی ڤیزای گەشتیاریی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستپێدەکاتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، بە رەچاوکردنی رێنمایی و پڕۆتۆکۆڵە تەندروستییەکانی وەزارەتی تەندروستیی ئێران تایبەت بە هاتنەناوەوەی گەشتیارانی بیانی بۆ ناو ئێران لە ڕۆژی چوارشەمە بەرواری 12ی کانوونی دووەمی 2022 لێدانی ڤیزای گەشتیاری دەستیپێدەکاتەو.

باسی لەئەوەشکرد، پێدانی هەموو جۆرەکانی ڤیزا بە تەواوی بێ بەرامبەرە و کۆمپانیا گەشتیارییەکان جگە لە تێچووی تۆمارکردنی زانیاریەکانی تایبەت بە خوازیاران لە سایتی ڤیزای ئەلیکترۆنی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران (ئەوپەڕی ٥ پێنج هەزار دینار)، مافی وەرگرتنی هیچ بڕە پارەیەکی دیکەیان نییە.

ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر بەمەبەستی ڕێگریکردن لەبڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا پێدانی ڤیزای گەشتیاری بۆ ماوەى دوو هەفتە ڕاگیرا.