تۆڕی ناوەندی رۆشنگەریی چاودێر پیرۆزبایی لە کوردستانی نوێ دەکات

کوردستان 12/01/2022


بەبۆنەی یادی 31 ساڵەی بڵاوکردنەوەی یەکەم ژمارەی رۆژنامەی کوردستانی نوێ، بە ناوی تۆڕی ناوەندی رۆشنگەریی چاودێر، پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی سەرنوسەر، دەستەی نوسەران، رۆژنامەنوسان و کارمەندانی ئەو رۆژنامە ئازیزە دەکەین.
کوردستانی نوێ کە شانازی یەکەم رۆژنامەی رۆژانەی دوای راپەڕینی بە ناوی خۆیەوە تۆمارکردەوە، لەماوەی ئەو سێ دەیەی تەمەنیدا خزمەتێکی گەورەی بە رەوتی رۆژنامەنوسیی کوردی کردەوەو هاوشێوەی قوتابخانەیەک، بوەتە هۆی ئەوەی سەدان ڕۆژنامەنوسی بەتوانا و پیشەیی پەروەردە بکات و کاروانی ڕۆژنامەنوسیی بەردەوام بەرەوپێشەوە ببات.
سەرباری هاتنەئارای میدیای ئەلکترۆنی و سۆشیال میدیا، بەڵام هێشتا پەڕە و کاغەزەکانی ئەم رۆژنامەیە پڕن لە بابەتی بەپێز و توانیویەتی سەنگ و پێگەی خۆی بپارێزت .
هەر لەم یادەدا ئومێدەوارین، رۆژنامەی کوردستانی نوێ بەردەوام بێت و پێشکەوتنی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.