سەدرو حەلبوسی پێكهێنانی حكومەت تاوتوێ دەكەن

عێراق 04/01/2022

چاودێر: ئەمڕۆ لەشاری نەجەف، هەریەك لەمحەمەد حەلبوسی براوەی یەكەمی سونەكان و موقتەدا سەدر خاوەن زیاتر لە 70 كورسی پەرلەمانی، كۆبوونەوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی میدیاكان و سەرچاوە ئاگادارەكان بڵاویانكردوەتەوە:" كۆبونەوەكە بۆ چۆنیەتی پێكهێنانی حكومەت و پاكێجەكانی هەردوولا بووە".
رونیشكراوەتەوە:" حەلبوسی بۆ ئەوەی ببێتەوە بەسەرۆكی پەرلەمانی تەواوی هەوڵەكانی خۆی چڕكردوەتەوەو تاكە رێگری بەردەمیسی خەمیش خەنجەری سونەكانە، بۆ ئەوەش لەرێگەی رەزامەندكردنی لایەنە بەهێزەكانی شیعە ئەیەوێت ئەو بەربەستە لاواز بكات".
هاوكات هەریەك لەپارتی و سەدریەكانیش بەپێی هەموو زانیاریەكان لەیەكەوە نزیكن و دەیانەوێت بۆ ئەم كابینەیە زیاتر لەیەك نزیك ببنەوە.
لەدوای پەسەندكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان لەلایەن دادگای فیدڕاڵیەوە بەغدا بووەتە شوێنی كۆبونەوەی چڕی لایەنە براوەكانی هەڵبژاردن بۆ پێكهێنانی حكومەت.