لە راپرسیەكەی كیكەر لیڤاو كلۆپ یەكەمن

وەرزش 04/01/2022

لە راپرسیەكی گۆڤاری كیكەری وەرزشی ئەڵمانی، كە 234 یاریزانی بۆندسلیگا بەشداریان تێدا كردووە، هەریەكە لە لیڤاندۆڤسكی هێرشبەری یانەی بایرن میوشنی ئەڵمانی و یورگن كلوپ ریزبەندی پلەی یەكەمیان گرتوە.
لە راپرسیەكەی كیكەردا، لیڤا بە كۆكردنەوەی 43.2% دەنگەكانی پلەی یەكەمی بەدەستهێناوە و محەمەد سەڵاحی هێرشبەری لێڤەرپولیش بە كۆكردنەوەی 20.5% بە پلەی دووەم دێت، لیۆنیل میسی یاریزانی پاریس-یش بە پلەی سێهەم.
هەروەها لەسەر ئاستی راهێنەران، یورگن كلوپی ئەڵمانی بە كۆكردنەوەی 34.6 % دەنگ بە پلەی یەكەم هات و  تۆماس تۆخێلی هاونیشتمانی و راهێنەری یانەی چیڵسی ئینگلیزی بە 24.8% پلەی دووەمی گرتوەو. پیپ گواردیۆلای راهێنەی مان سیتی-ش بە پلەی سێهەم.