مارینا، ژنە پۆڵاینەكەی چێڵسی

وەرزش 04/01/2022


مارینا گرانوفسكایا روسی تەمەن 45 ساڵ بەرێوەبەری جێبەجێكاری یانەی چێڵسی ئینگلیزی ناسراو بە ژنە ئاسنینەكە، لە ئێستادا ئامادەسازی دەكات بۆ پێشهاتە نوێكانی میركاتۆی زستانەی 2022.
مارینا لەگەڵ تۆخێلی راهێنەری یانەكە دۆسیەی سەرجەم ئەو گرێبەستانەی تاوتوێكردوە پێش دەستپێكی پاڵەوانێتی جامی جیهانی یانەكان، كە مانگی داهاتوو لە ئیمارات ئەنجام دەدرێت.
مارینا، خاوەنی خەڵاتی گۆڵدن بۆی وەرزی رابردووەو بە باشترین بەڕێوەبەری جێبەجێكاری لە ئەوروپا دەستنیشانكراوە، هەروەها هۆكارێكی سەرەكی بووە بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی دارایی یانەكەو سپۆنسەركردنی لەلایەن كۆمپانیای نایكەوە بە بڕی 60 ملیۆن پاوەن تا ساڵی 2032.
مارینا: 
بەرێوەبەری جێبەجێكارو سەرجەم گرێبەستەكانی چێڵسیە
وتەبێژی سەرۆكی یانە رۆمان ئیبراموفیچی روسیە.