چێڵسی گرێبەستی تیاگۆ سێلڤا نوێ كردەوە

وەرزش 04/01/2022

یانەی چێڵسی ئینگلیزی رایگەیاند، گرێبەستی تیاگۆ سێلڤای بەرازیلی تەمەن 37 ساڵی نوێكردۆتەوەو تا هاوینی 2023 لەگەڵ یانەكە بەردەوام دەبێت، لەم وەرزەدا سێلڤا بەشداری 22 یاری كردووەو دوو گۆڵی تۆمار كردووەو دوو گۆڵیشی دروستكردووە، هەروەها بەشدار بووە لە بەدەستهێنانی نازناوی پاڵەوانی یانەكانی ئەوروپای وەرزی رابردو. 
بەرگریكارە بەرازیلیەكە لەگەڵ  ئەوەدا تەمەنی لە هەڵكشاندایە، بەڵام لەناو یاریگادا زۆر هێمنەو متمانەی بە خۆی هەیە، نوێكردنەوەی گرێبەستی سێلڤا ئاگاداریەكە بۆ هەریەكە لە ئەزپیلیكویتاو كریستنسن و رودیگێر، كە یانەكە خۆشحاڵە بە هەر یەكێك لە و یاریزانانە ئەگەر بەمەرجەكانی یانەكە رازی بن و گرێبەستەكانیان نوێ‌ بكەنەوە.