دوو فرۆكەی بێفرۆكەوان هێرش دەكەنە سەر بنكەی ڤیكتۆری

عێراق 03/01/2022


ئەمرۆ دووشەممەدوو فرۆكەی بێفروكەوان هێرشیان كردوەتە سەر بنكەی سەربازی ڤیكتۆری لە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و لەسەر فرۆكەكان نوسرابوو پرۆسەكانی تۆڵەكردنەوەی سەركردەكان.
بەگوێرەی سەرچاوەكانی هەواڵ ئەو دوو فرۆكە بێفرۆكەوانە كە لەلایەن هێزەكانی بەرگری ئاسمانیەوە خراونەتە خراوەو هێرشیان كردبوە سەر ناوچەی دیبلۆماسی " بنكەی ڤیكتۆری" لە فرۆكەخانەی نێو دەوڵەتی بەغدا.
هێرشەكە لەكاتێكدا بوە گەشتی فرۆكە مەدەنیەكان بەردەوام بوە ئەوەش نیشانەی ئەوەیە ئەو لایانەنانە بایەخ بە گیانی هاوڵاتیان مەدەنی نادەن و گرنگ نیە كەسانی مەدەنی ببنە قوربانی هێرشەكانیان.