لە 14 پارێزگای عیراق دەوام راگیرا

عێراق 03/01/2022


ئەمرۆ دووشەممە بەبۆنەی دووەمین ساڵ یادی تێرۆر كردنی ئەبو مەهدی موهەندیس و قاسم سولیمانی لە 14 پارێزگای عیراق دەوام لە فەرمانگە حكومییەكان راگیرا.
لەچەند راگەیاندراوێكدا هەر یەك لە ئەنجومەنی پارێزگاكانی بەغدا ، بەسرە ، بابل ، زیقار ، واست، دیالە ، كەربەلا ، نەجەف ، موسەنا ، دیوانیە ، ئەنبار ، سەڵاحەدین ، نەینەواو كەركوك كرا بە پشوو.
بەرەبەیانی رۆژی 2ی كانونی دووەمی ساڵی 2020 لەهێرشێكی ئاسمانی فرۆكە بێفرۆكەوانەكانی سوپای ئەمریكا لە نزیك فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا هەر یەك لە ئەبوو مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆكی دەستەی هێزەكانی حەشدی شەعبی و جنراڵ قاسم سولێمانی فەرماندەی هێزەكانی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران تێرۆر كران.