پاریس سانجێرمان: لیۆنێل میسی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە
وەرزش 02/01/2022
چاودێر
یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی، بە ڕەسمی تووشبوونی لیۆنێل میسی، ئەستێرەی یانەکە و هەڵبژاردنەی ئەرجەنتین و چوار یاریزانی تری بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند.
فرانسپرێس ئاشکرای کردووە، یانە فەڕەسنییەکە ڕایگەیاندووە، دوای گەڕانەوەی یاریزانان لە پشووەکانی سەری ساڵ و ئەنجامدانی پشکنین بۆیان، دەرکەوتووە میسی و سێ یاریزان و فەرمانبەرێکی یانەکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
هاوکات هەریەکە لە یاریزانان؛ خوان بەرنات و سێرخیۆ ڕیکۆ و ناسان بیتومازالا تووس بوون لەگەڵ کارمەندێکی یانەکە.