دەوڵەتی یاسا: بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی قبوڵ دەکەین

عێراق 29/12/2021

دوای پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەلایەن دادگای فیدراڵی، بەشێکی زۆری هێزە سیاسیەکانی عێراق رەزامەندی خۆیان بۆ بڕیارەکە دەربڕی. ئەمڕۆش هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رازیبونی خۆی بە بڕیارەکەی دادگا دەربڕی.

دەوڵەتی یاسا لە راگەینراوێکدا دەڵێت: سەرەڕای بونی رژەیەکی زۆری ساختەکاری یاریکردن بە ئەنجانەکانی هەڵبژاردن، بەڵام لەپێناو پاراستین عێراق، رازیبنوی خۆمان بە بڕیاری دادگای فیدراڵی رادەگەینین.