كلوپ داوای پێنج ئاڵوگۆڕی یاریزان دەكات

وەرزش 28/12/2021

یورگن كلوپی ئەڵمانی و راهێنەری یانەی لێڤەرپولی ئینگلیزی رەخنەی توند لە بەرنامەی یاریەكانی خولی پریمەرلیگ دەگرێت و داوای گەڕانەوەی پێنج ئاڵوگۆڕی یاریزان دەكات لە یاریەكاندا ئەمەش وەك فاكتەرێك بۆ پارێزگاریكردن لە یاریزانەكان، چونكە هەفتەی رابردوو زۆرێك لە یاری خولەكە بەهۆی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆناوە راگیرا.