ئۆپراسیۆنێك بۆ پاككردنەوەی حەمرین دەستی پێكرد

عێراق 26/12/2021

چاودێر: بەیانی ئەمڕۆ هێزە عیراقیەكان ئۆپراسیۆنێكیان بۆ پاككردنەوەی زنجیرە چیایی حەمرین لەسنوری دیالە دەست پێكرد.
یەحیا رەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق، رایگەیاندوە:" بەیانی ئەمڕۆ ئۆپراسیۆنێكی فراوان  بۆ پاككردنەوەی زنجیرە چیایی حەمرین لەپاشماوەكانی داعش و لەناوبردنی شوێن و مۆڵگەكانیان لەسنوری دیالە دەستی پێكردوە".
رونیشكردوەتەوە:"  ئۆپراسیۆنەکە بە ھەماھەنگی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای دیالە و بە سەرپەرشتی لیواکانی یەکی پیادەی سوپا و فەرماندەیی پۆلیسی دیالە و فەرماندەیی تەوەری حەشدی شەعبی لە دیالە و فەوجی ھێزە تایبەتەکان و ھێزێکی سەر کاردانەوەی خێرا بە پشتگیری ھێزی ئاسمانی سوپای عێراق لە پێنج قۆڵەوە دەستپێکردووە.