دایكێك كچەكە 17 ساڵانەكەی دەكوژێت

ژن 26/12/2021

ڕۆژی یەكشەممە بەشی پۆلیسی وەزارەتی ناوخۆی عیراق،  وردەكاری كوشتنی كچێكی 17 ساڵەی لەلایەن دایكی لەڕۆژئاوای بەغدا ئاشكراكرد.
لە راگەیەندراوێكدا هاتووە: "دوای ئەوەی زانیاری بەردەست بوو بۆ مەفرەزەكانی دەزگای دژە تاوانی كاروباری پۆلیس لە بارەی كوژرانی كچێكی تەمەن 17 ساڵ لە ناوچەی ئەبوغرێب لە ڕۆژئاوای بەغدا".
وتیشی: "دوای لێكۆڵینەوە و كۆكردنەوەی زانیاری، دایكی كچەكە بەئاشكرا دانی بەتاوانەكەیدا ناوە، كە خۆی كچەكەی خۆی كوشتووە".
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە كە "هەربۆیە بەپێی ماددەی 406ی كوشتن و لەسەر فەرمانی دادوەر ژنەكە دەستگیركراوەو پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە كراوەتەوە".
پۆلیس هۆكاری كوشتنەكەی تاكو ئێستا ئاشكرا نەكردوە.