ڕەوتی سەدر پشتیوانی چەند لایەنێكی سیاسی بەدەست دەهێنێت بۆ پێكهێنانی حكومەت

عێراق 19/12/2021


ئەمرۆ یەكشەممە رەوتی سەدر كە موقتەدا سەدر سەرۆكایەتی دەكات بڵاویكردەوە،پابەندن بە پێكهێنانی حكومەتی زۆرینەی سیاسی چونكە ئەوان تەنها بژاردەن بۆ رزگار كردنی وڵات.
ریاز ئەلمەسعودی سەركردە لە رەوتی سەدر بڵاویكردەوە،رەوتی سەدر سوورە لەسەر پێكهێنانی حكومەتی زۆرینە،چونكە ئەوان تەنها بژاردەن بۆ رزگاركردنی عیراق لەسەرجەم قەیران و كێشەكان.
روونیشیكردەو چەندین لایەنی سیاسی هەیە پشتیوانی دەكەن لە پێكهێنانی حكومەتی زۆرینە و لەنێو هاوپەیمانیەتی فراكسیۆنی زۆرینەدا دەبن پاش پەسەند كردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان لەلایەن دادگای ئیتیحادیەوە.
رۆژی شەمە كاتع ركابی سەركردە لە ئیئیتیلافی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند: لیژنەیەكی باڵا پێكهێنراوە كە لەسەرجەم لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی پێكهاتوە ئامانجیان كۆبونەوەكردنە لەگەڵ لایەنە سیاسیەكاندا لەوانەش هاوپەیمانیەتی عەزم و تەقەدم وحزبە كوردیەكان .
روونیشیكردوەتەوە ئەركی لیژنەی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگی دانیشتن و كۆبونەوەكردنە لەگەڵ سەرۆكی رەوتی سەدر ز
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە كۆبونەوەكان بە دانیشتن لەگەڵ رەوتی عەزم دەستی پێكردوەو بریاریشە لەگەڵ فراكسیۆنی تەقدوم و حزبە كوردیەكان و رەوتی سەدر كۆببنەوە.
ركابی روونیكردەوە ئامانجی كۆبونەوەكان رێگە خۆشكردنە بۆ پێكهێنانی هاوپەیمانێتی سیاسی پاش ئەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان لە لایەن دادگای باڵاوە پەسەند دەكرێت.