كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ ئامارێكی لەسەر رەوشی عیراق بڵاوكردەوە

عێراق 11/12/2021


كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ لە عیراق ئاماری قوربانیان و رووداوەكانی هاتوچۆی بڵاًوكردەوە .
لە راگەیاندراوێكدا كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ لەعیراق بڵاویكردوەتەوە لە ساڵی 2014 ەوە تا ئێستا نزیكەی 8 هەزار هاوڵاتی عیراق بێسەروشوێن كراوە 
ئاشكراشی كردوە بەهۆی كاری توندوتیژیەوە 596 هاوڵاتی عیراقی كوژراون و ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە 10 چالاكوان و رۆژنامەنوس دەستگیركراون
باسی لەوەشكردوە 900 سكاڵایان پێی گەیشتوە كە بەبێ لێكۆڵینەوە لە زیندان ئەشكەنجە دراون و بەندكراون. 
بەگوێرەی ئامارەكەی كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ بە هۆی سوتانی هەردوو نەخۆشخانەی ئیبن ئەلخەتیب لە بەغداو نەخۆشخانەی حوسێن لە ناسریە 175 كەس گیانی لەدەستداوەو 150كەسی دیكەش برینداربوون.
راشیگەیاندوە تا ئێستا 1000هەزار قوتابخانە لەعیراق هەیە كەبەگڵ درووستكراون و عیراق پێویستی بە 8 هەزار قوتابخانەی دیكە هەیە.
رێژەی پەیوەندی كردن بە قوتابخانەوە لە قۆناغی سەرەتایی 91% و لە قۆناغی ناوەندی 36% و دواناوەندی 18% و لە زانكۆكان 14% ە و رێژەی دابڕان و وازهێنان گەیشتوەتە 73% 
لە ئامارەكەدا هاتوە عیراق پێویستی بە درووستكردنی 3ملیۆن و 500هەزار یەكەی نیشتەجێ بوون هەیە.
هەر بەگوێرەی راپۆرتەكە لەم ساڵدا 8هەزارو 286 رووداوەی هاتوچۆ روویداوەو بەهۆی 5هەزارو 152كەس بونەتە قوربانی. 
ئاشكراشی كردوە لەعیراق 5ملیۆن منداڵی بێ باوك ودایك هەیە كە رێژەی 5% مناڵانی بێ باوكی جیهان پێكدەهێنن.
یەك ملیۆن منداڵ لەعیراق بێ ناسنامەن و 45 هەزار منداڵ هەیە كە باوكیان سەر بە تێرۆریستانی داعشن