هێزە هاوبەشەكانی عیراق: هێزە جەنگاوەرەكەی ئەمریكا دەكشێتەوە

عێراق 10/12/2021

چاودێر: لەدوای لێدوانەكەی فەرماندەی فەرماندەی ناوەندی هێزەكانی ئەمریكا، لەبارەی نەكشانەوەی هێزەكانی  ئەو وڵاتە  لەعیراق، فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە.
لەو راگەیەنراوەدا كە میدیا عیراقیەكان بڵاویانكردوەتەوە:" ئاماژە بەوەدراوە، تاكو كۆتای ئەمساڵ تەواوی هێزە جەنگاوەرەكانی ئەمریكا عێراق جێدەهێڵن.
ئاماژەش بەوەدراوە:" ئەو هێزانەی ئەمریكا كە دەمێننەوە تەنها رۆڵیان راهێنان و رێنمایی وراوێژكاریە بەهێزە ئەمنیە عیراقیەكان".