مەرجەکانی بەشداریکردن لە یۆبێلی زیوینی فێستیڤاڵی گەلاوێژ

رۆشنبیری 07/12/2021

بیستو پێنجەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ 
 فێستیڤاڵی ئەمساڵ لە ٢٥/٥/٢٠٢٢ ئەنجام دەدرێت، بابەتەكانی فێستیڤساڵ لە ڕۆژی ٢٥/١١/٢٠٢١ تاکو ١/٣/٢٠٢٢ لە ڕێگەی ئەم ئیمەیڵەوە وەردەگیرێن.
[email protected]

 مەرجەكانی بەشدارییكردن
مه‌رجه‌کانى وه‌رگرتنى بابه‌تەكانی فێستیڤاڵی گەلاوێژ : 
١-  پێویستە سەرجەم بابەتى بوارەکانى (شیعر، چیرۆک، لێکۆڵینەوە) نوێ بن و پێشتر لە هیچ شوێنێک
٢- بڵاونەکرابێتەوە و بەفۆنتى یونیکورد گۆران تایپ کرابن و سایزى (14) بن.
٣- شیعر، لە (4) چوار لاپەڕە زیاتر نەبێت.  
٤- چیرۆک، لە (2000) دوو هەزار وشە زیاتر نەبێت.
٥- لێکۆڵینەوە، لە (6000) شەش هەزار وشە زیاتر نەبێت.
٦- (ژمارەی تەلەفون - ناوی سیانی - ناوی شار )
بابەتەکانی فێستیڤاڵ لە ڕۆژی ٢٥/١١/٢٠٢١ تاکو ١/٣/٢٠٢٢ لە ڕێگەی ئەم ئیمەیڵەوە وەردەگیرێن.
[email protected]

 فێستیڤاڵی گەلاوێژ چالاکییەکی ئەدەبی و هونەریی فراوانە، کە تێیدا بایەخ بە بەرهەمی فیکریی و ئەدەبیی و هونەریی نووسەران و کلتوریی ڕۆشنگەریی ده‌دات، بنکەى روناکبیریى گەلاوێژ وەک رێکخراوێکى کولتورى ساڵانه‌ فێستیڤاڵێکى نێودەوڵەتى سازدەکات