دینداری زێباری: پەكەكە هۆكاری كۆچ و خۆپێشاندانەكانی هەرێمە

کوردستان 29/11/2021

چاودێر:
رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكان لە حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، دیندار زێباری رایگەیاند كە پەكەكە سیاسەتی ناشیرینكردنی ھەرێمی كوردستانیان دەست پێ كردووە و لە خۆپیشاندانەكانی ئەم دواییەی شاری سلێمانی-دا، رۆڵی كارایان ھەبووە لە بەلارێدابردنی داواكانی خۆپیشاندەران و چەند كەسێكیشیان دەستگیركراون.

رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكان لە حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، دیندار زێباری ئاشكرایشی كرد كە لەنێو دەستگیركراوانی خۆپیشاندانەكانی ئەم دواییەی سلێمانی، كەسانێك دەستگیركراون كە سەربە پەكەكەن.

  زێباری گوتیشی: "پەكەكە بابەتی كۆچبەرانی وەك كارتێك بەكارھێناوە، بۆ لێدان لەناوبانگی ھەرێمی كوردستان، لایەنگرانی پەكەكە ھەوڵیانداوە لە میدیاكان و سۆشیالمیدیا كوردستان بە ناشیرینی پیشانبدەن، لەگەڵ ئەوەشدا لەناو خۆپیشاندانەكانی ئەم دواییەی سلێمانیدا، خەڵك ھەیە دەستگیركراوە و خەڵكی دیارن كە زانیاری تەواو ھەیە سەربە پەكەكەن و لێكۆڵكینەوەكانی داھاتوو ھەموو شتێك ئاشكرا دەكات".