ئۆمیكرۆن سنور بە چەندین وڵات دادەخات
بەمەبەستی خۆپارێزی و رێگە گرتن لە بڵاوبونەوەی گۆڕاوە نوێیەكەی كۆرۆنا كە بە" ئۆمیكرۆن" ناسراوە24 وڵاتی جیهان سنوورەكانیان دادەخەن
لە پێناو ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ئۆمیكرۆن، 24 وڵات لە چوار كیشوەری جیهان داخستنی سنوورەكانیان بە ڕووی گەشتیاری جیهان بەگشتی یاخود بۆ وڵاتانی ئەفریقا ڕاگەیاند، كە ژاپۆن ئەمڕۆ ڕایگەیاند لە سبەینێوە هاتنی بیانیی بۆ وڵاتەكەی قەدەغە دەكات
وڵاتەكانی دیكەش بریتین لە: سعودیە، كوەیت، عوممان، ئیمارات، قەتەر، بەحرێن، مەغریب، سودان، میسر، ئیسرائیل، ئەنگۆلا، پاكستان، فلیپین، ئەندەنوسیا، دورگەكانی ماڵدیڤ، نیوزلەندا، فەڕەنسا، بەریتانیا، سویسرا، لاتڤیا، كەنەدا، ئەمریكا و توركیا
ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو زانایانی باشووری ئەفریقا ڕایانگەیاند جۆرێكی نوێی كۆرۆنایان ئاشكرا كردووە، چەند وڵاتێكی ئەوروپی تووشبوون بەو گۆڕاوەی كۆرۆنایان لە وڵاتەكانیان تۆمار كرد كە ڕێكخراوی تەندروستی جیهانیی بە "ئۆمیكرۆن" ناساندوویەتی
زانایانی ژینگە پێیان وایە كە كات بەسەر چوە بۆ قەدەغە كردنی گەشت بەمەبەستی رێگە گرتن لە گۆڕاوە نوێیەكە ،بەڵام چەندین وڵات بڵاویانكردوەتەوە رێگە نادەن بەهاتنی گەشتیار لە وڵاتانی ئەفەریقاوە بۆ وڵاتەكانیان.